رافینیا لە کلاسیکۆ لەسەر کورسی یەدەک دەبێت!

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە یاریزانی بەڕازیلی، ڕافینیا، توانای ئەوەی هەیە لە یاریی کلاسیکۆدا بە شێوەی سەرەکی یاریی بکات، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەلایەن ڕاهێنەری یانەکە، هانزی فلیک، بە جۆرێکی تر دراوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت” بڵاوی کردووەتەوە کە فلیک نایەوێت هیچ مەترسییەک لەسەر تەندروستی یاریزانەکە دروست بکات و بۆیە بڕیاری داوە کە ڕافینیا لە سەرەتای یارییەکەدا لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت. چاوەڕوان دەکرێت کە ڕافینیا لە کاتێکی گونجاو لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا بەشداری پێبکرێت، بەمەش پارێزگاری لە دووبارە تووشبوونەوەی بە پێکان دەکرێت.

تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 19 = 21
Powered by MathCaptcha