ئەمڕۆ دەستپێکردنی خولی پاڵاوتنی تیپە پلە یەکەکانی شارەزوور (٢٠٢٥-٢٠٢٦)

ئەمڕۆ یەکەمین گەڕی یارییەکانی خولی پاڵاوتنی تیپە پلە یەکەکانی شارەزوور بۆ وەرزی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەست پێ دەکات. ئەم پاڵەوانێتییە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لیژنەی تیپە میللییەکان و لیژنەی ناوبژیوانی شارەزوور بەڕێوە دەچێت و چواردە (١٤) یانەی بەهێز بەشداریان کردووە.

یانە بەشداربووەکان بەسەر دوو گرووپی سەرەکیدا دابەش کراون بۆ ئەوەی ڕکابەرییەکان زیاتر بە چێژبن :

  • گرووپی یەکەم: ئەم گرووپە حەوت یانەی بەهێزی لەخۆ گرتووە، کە پێکهاتوون لە : تیپی وەرزشی (دەروون، ڕیبین، شێروانە، شاد، ئەزمەر، برایەتی، و نەورۆز).
  • گرووپی دووەم: ئەم گرووپەش حەوت یانە لەخۆ دەگرێت، کە پێکدێن لە : تیپی وەرزشی (شەباب، حەمرین، تەڵەبە، شنروێ، زانکۆ، کۆڵنەدەر، و ڕاپەڕین).

بەرنامەی یارییەکانی گەڕی یەکەم

هەوادارانی تۆپی پێ لە شارەزوور ئامادە دەبن بۆ بینینی شەش یاری سەرنجڕاکێش لە درێژایی شەش ڕۆژدا. سەرجەم یارییەکان لە یاریگای (خاڵی کاکەم) و لە کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەکەن. خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەم بەم شێوەیەیە:

  • شەممە (١\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی دەروون و یانەی ئەزمەر.
  • یەکشەممە (٢\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی ڕێبین و یانەی برایەتی.
  • دووشەممە (٣\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی شێروانه و یانەی نەورۆز.
  • سێشەممە (٤\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی شەباب و یانەی حەمرین.
  • چوارشەممە (٥\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی تەڵەبە و یانەی شنروێ.
  • پێنجشەممە (٦\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی زانکۆ و یانەی کۆڵنەدەر.

پێشبینی دەکرێت ئەم خولە ببێتە سەرچاوەی دۆزینەوەی بەهرە نوێیەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی وەرزشی لە ناوچەکەدا.

ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

66 − = 62