ئێستا.. ماوەی دوورکەوتنەوەی رافینیا ئاشکرا دەکرێت…

یانەی بارسێلۆنا تووشی کێشەیەکی دیکە بوو، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکانی رافینیا، ئەستێرە بەڕازیلییەکەی یانەکە.

​بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئێل دێسمارکی” ئیسپانی، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ رافینیا لە ڕۆژی هەینی، دەرکەوتووە کە پێکانەکەی سەریهەڵداوەتەوە و بۆ ماوەی سێ بۆ چوار هەفتەی دیکە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

​ئەمەش لە کاتێکدایە کە رافینیا لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوو بەهۆی گرژبوونی ماسوولکەی ڕانی ڕاستی تووشی پێکان هات و ستافی پزیشکی ئەوکات ماوەی دوورکەوتنەوەکەیان بە سێ هەفتە دیاریکردبوو، بەڵام دواتر ماوەکەی درێژەی کێشا.

​سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هانزی فلیک، ڕاهێنەری یانەکە، زۆر نیگەرانە و پێی وایە هەڵەیەکی گەورە کراوە بە پەلەکردن لە گەڕانەوەی رافینیا بۆ یاریگاکان.

بەهۆی ئەو پێکانەوە، رافینیا بەشداری یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یارییەکانی لالیگای بەرانبەر چەند یانەیەک نەکردووە.

تەهاعلی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

25 − 24 =
Powered by MathCaptcha