
سلێمانی- یانەی وەرزشی سلێمانی بە فەرمی دەستیکرد بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی پلە دووی یانەکانی عێراق، و لە یەکەمین هەنگاویشدا ڕاهێنەری نوێی بۆ تیمی تۆپی پێی یانەکە دەستنیشانکرد.
بەڕێز سەرکەوت حەسەن، سەرۆکی یانەی سلێمانی، وەک سەرپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانەکە دەستنیشانکرا. لەژێر سەرپەرشتی ئەودا بڕیاری دەستبەکاربوونی ڕاهێنەر سۆران سەلیم حەسەن وەک ڕاهێنەری نوێی تیپی یەکەم درا.
یانەی سلێمانی لە ئێستادا چەند یاریزانێکی ئامادەی لە ڕیزەکەیدا هەیە و بە مەبەستی بەهێزکردنی زیاتری پێکهاتەکەی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی نوێدا واژۆ دەکات.
شایەنی باسە، خولی پلە دووی تۆپی پێی یانەکانی عێراق بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی مانگی داهاتوو بە بەشداری ٢٠ یانە دەستپێبکات.

طە علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس