
دازن (DAZN) زانیارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە، کە فیدێریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ناوەڕاستکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، سەرەڕای ناجێگیریی تەندروستی، بڕیاری داوە بەشداری یاریی کلاسیکۆ بکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڤالڤێردی ئەمڕۆ تووشی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە (Gastroenteritis) بووە، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوە گەورەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە سوور بووە لەسەر یاریکردن و بڕیاریداوە بەشداری بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، یاریکردن بەو حاڵەتەوە ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی زۆری ڤالڤێردی بە یارییەکە و پابەندبوونی بە یانەکەیەوە.
طە علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس
