سوپاس بۆ خوای گەورە.
ئەمڕۆ بەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٥، تێزی ماستەرنامەکەم لە کۆلێجی پزیشکی (بەشی پزیشکی کۆمەڵ و خێزان) لە زانکۆی سلێمانی پاش ٣ کاتژمێر لە گفتوگۆکردن بە سەرکەوتوویی تاوتوێ و پەسەند کرا. زۆر سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری تێزەکەم بۆ پشتگیریی و یارمەتییەکانی، بەڕێز (د.عبدالفتاح هەورامی)، هەروەها زۆر سوپاس بۆ تەواوی ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکەم کە زۆر ماندوو بوون بە هەڵسەنگاندن و باشترکردنی توێژینەوەکەمەوە کە پێک هاتبوون لەم دکتۆرانەی خوارەوە:
١- پڕۆفیسۆر د.خەندە عبدالطیف انور – سەرۆکی لیژنە – زانکۆی سلێمانی
٢- پڕۆفیسۆر د.علی حاتم حسین – ئەندام – زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٣- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.هیثم عیسی البنا – ئەندام – زانکۆی هەولێری پزیشکی
٤- پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.عبدالفتاح هەورامی – ئەندام و سەرپەرشتیار – زانکۆی سلێمانی
سوپاس بۆ خوای گەورە کە هەمیشە ئەو فەزل و توانای پێ بەخشیم بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر (فوق لیسانس)، هەروەها سوپاس بۆ باوک و دایک و برا و خوشکەکانم کە هەمیشە هاوکارم بوون بە تەواو کردنی ئەم قۆناغەی تری ژیانمان، زۆر سوپاس بۆ هاوڕێ و مامۆستا و دکتۆر و هەموو ئەو کەسانەی بە وشەیەکیش بێت هاوکار و یارمەتیدەرم بوون.
خوای گەورە هاوکارمان بێت بتوانین ئەم زانست و فێربوونە لە خزمەتی دین و نیشتمانەکەمان بەکاربهینین.
لە دوعای خێری خۆتان بێ بەشمان مەکەن.
