گەڕی نوێی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) بە کۆمەڵێک یاریی زۆر بەهێز و چاوەڕوانکراو دەست پێ دەکات.
یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەکان سبەی شەو کاتژمێر 8:45 خولەک دەست پێ دەکەن.
دوو ڕوبەڕوو بونەوە لوتکە چاوەڕوانی هەوادارن دەکەن!
دوو گرنگترین ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گەڕە، کە هەموو جیهانی وەرزشی چاوی لەسەرە، بریتین لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوول و ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەی نێوان بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان. هەردوو یاری کاتژمێر 11:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
لیڤەرپوول vs ڕیاڵ مەدرید :
کلاسیکۆی ئەوروپا لە ئانفێڵد
لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیڤەرپوول.
ڕیاڵ مەدرید بەوپەڕی متمانەوە ڕووبەڕووی ئەم یارییە دەبنەوە. لە لالیگا پێشەنگی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگیشدا سێ بردنەوەی لە سێ یاریدا تۆمار کردووە و لە دۆخێکی دەروونی و هونەری زۆر باشدایە، بەتایبەت دوای سەرکەوتنە گەورەکەی لە کۆتا یاری لالیگادا.
بەڵام لیڤەرپوول لە دۆخێکی ناجێگیردان لە خولی ئینگلیزیدا، لە کۆتا سێ یاری خولدا دوو یاری شکستی هێناوەو ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی لە ڕیزبەندی خولەکەدا بکشێنە دواوە, هەرچەندە لە چامپیۆنزلیگدا دۆخیان تا ڕادەیەک جێگیرە و خاوەنی دوو بردنەوە و شکستێکن.
تا ڕادەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاریە لە بەرژەوەندی ڕیاڵ کۆتایی بێت.
پاریس سانجێرمان vs بایرن میونشن :
شەڕی گەورە لە باخچەی شازادەکان
لە یارییەکی لوتکەی دیکەدا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی، باخچەی شازادەکان، پێشوازی لە بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.
هەردوو یانە ئەم وەرزە لە ئاستێکی نایابدایە و پێشەنگی خولەکانیان گرتووە هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش پاریس سانجێرمان پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و بایرن میونشن لە پلەی دووەمدایە.
ئەم یارییە بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرەی گەورە لە هەردوو لادا، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە گۆڕەپانی کێبڕکێ و گۆڵی زۆر.
سەرجەم یاریەکانی سبەینێ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
کاتژمێر 8:45ی شەو :
🔵 ناپۆلی بەرامبەر ئایینتراخت فرانکفۆرت
🔵 سلاڤیا پراگ بەرامبەر ئارسیناڵ
کاتژمێر 11:00ی شەو
🔵 ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەرامبەر سەینت گیلۆیز
🔵 لیڤەرپوول بەرامبەر ڕیال مەدرید
🔵 تۆتنهام بەرامبەر کۆبنهاگن
🔵 ئۆڵۆمپیاکۆس بەرامبەر پی ئێس ڤی
🔵 یوڤانتووس بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە
🔵 پاریس سان جێرامان بەرامبەر بایرن میونشن
ئامادەبن بۆ ئەم شەوە وەرزشییە! چاوەڕوانی یاریگەلێکی پڕ لە چێژ و ئەنجامی چاوەڕواننەکراو.
ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی شارەزوور پرێس