ئاگاداری بۆ دانیشتووانی قەزای شارەزوور.

داوا لە سەرجەم هاولاتییان دەکەین ئەوانەی کە کارت (پسوولە)ی نەوتەکەیان بەسەرچووە و تا ئێستا نەیان بردووە بۆ بریکاری خۆراک (بایعەکەیان) تکایە بە زووترین کات سەردانی ئەو بریکارە بکەن کە بەشە خۆراکی مانگانەی لێ وەردەگرن ئەگەر ناویان لە لیستی بەسەرچووەکاندا هەبوو کارتی نەوتەکەیان پێ بدەن بۆ ئەوەی بۆیان تازە بکرێتەوە و بێ بەش نەبن لە بەشە نەوتی سالانەیان .
تکایە جگە لەوانەی کە کارتی نەوتیان ونکردووە کەس بە مەبەستی تازەکردنەوە و بەسەرچوون سەردانی قائیمقامییەت نەکات لەگەڵ ڕێزدا .

بۆ ئەو هاولاتییانەی کە کارتی نەوتیان ونکردووە پێویستە لەدەرەوە عەریزە بنوسن و کۆپییەک لە ( فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتمانی )ی پێ بێت ئینجا سەردانی  قائیمقامییەت بکەن بۆ ئەوەی نوسراویان بۆ بکرێت بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نەوتەکەیان

*تێبینی / بە دوو شێوە ئەزانرێت کارتی نەوت بەسەرچووە :
1. بەپێی ئەو لیستەی لای بریکارەکانە و ناوی بەسەرچووەکانی تێدایە
2. ئەگەر کەسێک لەماوەی ڕابردوودا کارتی نەوتی بردبێ بۆ لای تەنکەری نەوت و لەوێ نەیخوێندبێتەوە

بەشی خۆراکی قائمقامیەتی شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

49 + = 54
Powered by MathCaptcha