
دەربەندیخان – ڕاگەیاندنی وەرزشی
لە گۆڕانکارییەکی چاوەڕوانکراوی بواری وەرزشی ناوخۆدا، ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک ئەنجامی نەرێنی دێت لە یارییەکانی ئەم دواییەی یانەکە لە خولی نایابی کوردستان. بەپێی زانیارییەکان، دەستلەکارکێشانەوەکە لەسەر داوای خۆیان بووە و کارگێڕی یانەکەش ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دەربڕیوە.
ڕوونكردنەوەی فەرمی:
یانەی دەربەندیخان بەم زووانە لێدوانێکی فەرمی لەبارەی هۆکاری سەرەکی ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە و پلانی داهاتوویان بۆ دۆزینەوەی ستافێکی نوێی ڕاهێنەرایەتی بڵاودەکاتەوە، کە بتوانێت یانەکە بۆ قۆناغێکی باشتر ببات.
چاوەڕوان دەکرێت ناوی ڕاهێنەری نوێ لە ماوەیەکی نزیکدا ڕابگەیەنرێت.
تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس
