یانەی نەورۆز: پاڵپشتی تەواومان بۆ یانەی زاخۆیە..

یانەی نەورۆز پەیامێکی پاڵپشتی بۆ یانەی زاخۆ بڵاوکردەوە و داوا لە هاندەرانی دەکات دەنگ بە یانە زاخۆییەکە بدەن لە پێشبڕکێی باشترین هاندەری ساڵی جیهان کە لەلایەن فیفاوە ڕێکخراوە.

نووسینی پەیامەکە بە سۆرانی و بادینی:

  • سۆرانی: ئێمه‌ش پشتیوانی یانه‌ی زاخۆی خۆشه‌ویستین. داوا له‌ سه‌رجه‌م هانده‌رانمان ده‌كه‌ین له‌ سایتی فه‌رمی فیفا ده‌نگه‌كانیان بۆ هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ بێت، لە پێناو سه‌رخه‌ستنی ناوی كورد وه‌كو باشترین هانده‌ری ساڵی جیهان.
  • بادینی: ئه‌م ژی پشته‌ڤانیێ ل یانا زاخۆ یا خۆشتڤی دکه‌ین. داخوازێ ژ هه‌می جه‌ماوه‌رێ خۆ دکه‌ین کو ل مالپه‌رێ فه‌رمی یێ فیفایێ، ده‌نگێن خۆ بده‌نە جه‌ماوه‌رێ یانا زاخۆ، ژ پێخه‌مه‌ت سه‌رخستنا ناڤێ کوردان وه‌کو باشترین جه‌ماوه‌رێ سالێ یێ جیهانێ.

 لینکی دەنگدان:

​بۆ دەنگدان و پاڵپشتی کردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ، تکایە سەردانی ئەم لینکە فەرمییەی فیفا بکەن:

https://fifa.fans/4oEqVRb

داواکاری یانەی نەورۆز:

یانەی نەورۆز هیواخوازە سەرجەم هاندەرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان پاڵپشتی یانەی زاخۆ بکەن بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر ئاستی جیهان.

تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

23 + = 30
Powered by MathCaptcha