فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، چۆڵپێكردنی گوندی لاجان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك به توندوتیژی، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌و پێویسته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ داواكارییه‌كانیان بدۆزێته‌وه.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەرەڕای ئەو هەمو قەیرانە کەڵەکەبوانەی کە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ هەرێم و هاوڵاتیانی دروستکردوە لەباسی موچە و بژێوی و بێ‌کاری لاوان، لەجیاتی بیرکردنەوە لە چارەسەر و گوێگرتن لەداوای هاوڵاتیان و چارەکردنی گرفتەکان پەنا دەباتە بەر تۆقاندن و ترساندن و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەو پێشهاتە نەخوازراوانەی ڕودەدەن لە گوندی لاجان و چۆڵپێکردنی گوندەکە و ڕوبەڕوبونەوەی داواکارییەکان بەتوندوتیژی و فشارخستنە سەر گوندەکە، پێشهاتێکی مەترسیدارە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، پێویستە بەپەلەو دەستبەجێ حکومەتی کاربەڕێکەر بێتە سەرخەت و چارەسەری ئەو بارە نەخوازراوە بکات و چارەسەری گونجاو و بەپەلە بۆ داواکاریەکانیان بدۆزێتەوە.
