ئاتوسا گوڵشانەژاد، خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانیەتی کاراتی جیهانی  بە بەشداری نوێنەری ٨٧ وڵات بە دەست بهێنێت.

بە بەشداری یاریزانانی ٨٧ وڵات لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ،  ١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئاتوسا گوڵشاد نەژاد لە کێشی ٦١ کیلۆگرامی ژناندا پلەی یەکەمی بەدەستی هێنا و بوە خاوەن مەدالیای  زێر، ئاتوسا یاری کۆتایی توانی دوو بە سفر لە یاریزانێکی چینی بباتەوە، بەو بردنەوەیەش ئاتوسا وەک کچێکی کورد توانی ببێتە یەکەم کەس کە بتوانێت وەک ژنێک مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانیەتی کاراتی جیهانی بەدەست بهێنێت. 

ئاتوسا  تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی شاری هەرسینە لە پارێزگای کرماشان، لە ساڵی ٢٠١١ وە کاراتی دەکات، و لەسەر ئاستی چەند پاڵەوانێتیەک پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە، لەوانە لە ١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ لە سعودیە لە پاڵەوانیەتی کاراتی وڵاتانی ئیسلامی، لە پاڵەوانێتیکانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢١ لە ئەڵماتی کازاخستان و ساڵی ٢٠٢٣ لە مەلاکای مالیزیا و ٢٠٢٥ لە تاشکەندی کازاخستان.

facebook sharing button

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

79 − = 71
Powered by MathCaptcha