شەپۆلێکی تری باران بەڕێوەیە.

شارەزاییەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین کۆتایی نەهاتووە قۆناغی سێیەمی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕوویکردۆتە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات لەبارانی لاواز گۆڕاوە بۆ بارانی مامناوەند. 

شەهەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند،، بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕۆژی هەینی لەقۆناغی سێیەمی شەپۆلەکە بارانارین تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە کاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخور هەیە بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت بڕو جۆری بارانەکەی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

82 + = 85
Powered by MathCaptcha