ئەم میللەتە هەربەجدی ڕەش و ڕووت کراوە بەدەست کۆمەڵێکی بێ پلانەوە و زەلیلکراوە بەدەست دەسەڵاتێکەوە کە٣٥ساڵە حکومڕانەو ناتوانێ ژیانی ئەم مییلەتە باش بکات ،توشی هەزاران دەرد کراوە بەدەست کۆمەڵێک دەردەداری ناپەرپرس کەنەخۆشی پارەونەوت و داهاتی ژێرخان و سەرخانی ئەم ووڵاتەن و بۆچاوچنۆکی و خۆشگەزەرانی خۆیان و مناڵ و نەوەکانیان.
ئاخرا ناکرێ دوای ئەو هەموو ساڵە بەشێکی زۆری سوتەمەنی(گاز.نەوت.بەنزین)ی ئەم سەر زەوییەت هەبێ و ئێستا ئەزمەی ئەم مادانەت هەبێ!!هەر وڵاتێک ئەبینی بەدەست بابەتێکی سەرەتایی سادەوە قەیرانێکی هەیە حکومەتەکەی هەموو هەوڵێکی چارەسەر ئەدات بەڵام لەم وڵاتە پڕسامانەی ئێمەدا لەسایەی ئەم هەموو نابەرپرسە هەر ڕۆژەو قەیرانێکە، ! وای لێهاتووە لەبری پێدانی پارەی جەژنانە قەیرانمان بۆزیاد دەکەن ناهێڵن ئەم میللەتە دوای کیمیا باران و ئەنفال کۆڕەو ساتێک ئیسراحەت بکات.
ئەوهەموو برینەی ڕابردووی ساڕيژببێت.ناکرێ مرۆڤی ئاقڵ باوەڕ بەوە بکات غاز نییە لەکاتێکدا لەبەنزینخانە بە١٢٠٠دینار دەفرۆشرێت و لەلایەن بازرگانەکانی خۆیانەوە قۆرخ کراوەو بەگران بەم میللەتەی دەفرۆشنەوە..
نووسینی ؛ باکۆی مەلاحەسەن
