بابەتێك لەسەر كردنەی شەقام و پاركی (پێشمەرگە) لە پاریسی پایتەختی فڕانسا!

وەكو دیارە ئەمڕۆ لە یەكێك لە شارە هەرە گەورەكانی ۆروپا، لە پاریس لە فڕانسا، شەقامێك و پاركێك بە نێوی (پێشمەرگە) كرایەوە بە ئامادەبوونی كاك (مەسعود بارزانی)، گەرچی خوودی ناوی پێشمەرگە زۆر لە كردنەوەی شەقامێك گەورەترە بەڵام، بەڵام ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە پێگە و سەنگی كورد لە تەواوی ۆروپا زیاترە لە هەرێمێك، قورسایی و گرنگی كورد دەردەخات، بە تایبەت ئەمە دەڵێت كە بەڵێ ئێمە وەكو ۆروپیەكان بەڕاستی قەرزداری پێشمەرگە و وە بگرە هەموو كوردەكانیشین بۆ ئەو ڕۆڵە چالاك و گرنگەیان كە لە ڕابردوو و ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گێڕاویانە و دەیگێڕن!، گەرچی لە میانەی ئەم سەردانەی كاك (مەسعود بارزانی) چاوی بە گەلێك دیبلۆماتكار و سیاسیەكانی فڕانسا كەوت، بەڵام بەشێكی زۆر لە هاونیشتیمانیان لە ڕۆژنامەنووسان و ئەوانەی ناحەزی پێشكەوتن و دەركەوتنی كورد وە بەشێكیش لە میدیا عەرەبیەكان بە شێوەیەكی تەنز ئامێز بەردەوام ئەمە ڕستەیان دووبارە دەكردەوە ئەمڕۆ، كە گووایە سەرۆكی فڕانسا ئیمانوێڵ ماكرۆن لە كاتی كردنەوەی شوێنەكان ئامادەگی نەبووە، یان پلە بەرزەكان و سیاسیە باڵاكانی فڕانسا لەوێ نەبوونە!، بەڵێ خوێنەران و هێژایان ئەمە دروستە، بەڵام لەوەش دروستر ئەوەیە كە لە ڕووی پڕتۆتۆكۆڵیەوە كاتێك سەرۆكی وڵاتێك چاوی بە كەسێك دەكەوێت بۆ بابەتی سیاسی دەبێت ئەو كەسە هاوشان و هاو پێگەی خۆی بێت، لامان ئاشكرایە كە ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)ە، هەر بۆیەش گەر ئەوڕۆ كاك نێچیرڤان لەوێ بووایە  ئەوە دەبووایە و وە پێویستیش بوو كە سەرۆكی فڕانسا لەوێ بووایە، بەڵام ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی ئەو پارك و شەقامە تەنها (ئانێ هیدالگۆ) سەرۆك شارەوانی فڕانسا لەوێ بوو!، هەر بۆیە ئەمە شتێكی ئاساییە، چونكە ئێستا كاك (مەسعود بارزانی) وەكو سەركردیەكی كوردستانی و تێكۆشەر پەسن و پێناس دەكرێت، نەك تەنها سەرۆكی هەرێم، بەڵكو ئەو پێگەی زۆر لەوە بڵندترە كە چاوەڕێی دانیشتن و قسەی سیاسی ئیمانوێڵ ماكرۆن یانژی كەسە باڵاكانی فڕانسا بكات، بۆیە زۆر ئاساییە كە لە كاتی كردنەوەی ئەو شەقام و پاركە كەسانی زۆر باڵای فڕانسا لەوێ نەبن، هەر خۆشی وەها دروستە، كاك (مەسعود بارزانی) ئێستا بە ئارامی و بە بێدەنگی و بەبێ هیچ هەڵایەكی سیاسی و میدیایی هەوڵ و تێكۆشان دەكات بۆ باشتر كردنی ڕەوشی كورد، ئیدی پێرۆز بێت لە كوردەكان لە فڕانسا كە شوێنێك كرایەوە لە پاریس كە هێما و ئاماژەیەكی گرنگی نەتەوەكەیانە، پێرۆز بێت لە تەواوی پێشمەرگەكانی كوردستان، سەری ڕێز نەوازش بۆ تەواوێ شەهیدەكان و قوربانیانی ڕێگەی ئازادی دادەنەوێنین، سڵاوی ئاشتی لە گیانی پاكی هەر شەهیدێكی كوردستان لە سەرجەم وێستەگەكانی خەباتی ئازادیخوازی گەلی كورد، سوپاس بۆ ئێوەش و ماندوو نەبن لە خوێندنەوە.

ئومێد زادەیی؛ ڕۆژنامەڤان لە ماڵپەڕی (شارەزوور پرێس).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

99 − 97 =
Powered by MathCaptcha