تا پێش کوشتنی هیچم دەربارەی ئەو کوڕە ٣١ ساڵە نەبیستبوو، کە خۆی خزاندبوە ناو خەڵک و سیاسیەکانی ئەمەیکاوە.
بەڵام پاش کوژرانی حەزم کرد بزانم کێ بوو بۆ چیش کوژرا؟
چارڵی، ئیشی لەزۆر لایەن ئەکرد ئەمەش وایکردبوو سەرەڕای ئەوەی خۆی خزاندبووە هەموو کون و کەلەبەرێکی کۆمەڵگای ئەمەریکاوە لەڕێگەی دیبەیتە کراوەکانی وە لەڕێگەی سۆشیال میدیاشەوە، بەڵام لەبەرامبەردا خەڵکێکی زۆریش ڕقیان لێی بوو لەبەر چەندین هۆکار.
یەکەم: چارڵی داوای گەڕانەوەی ئەمەریکای ئەکرد بۆ لایف ستایڵی ئەمەریکایی، بەوەی گەنج زەواج بکات و منداڵی هەبێت، باوکایەتی لەخێزاندا زۆر بۆی گرنگ بوو، لەبەرامبەر ئەمەدا ڕقی زۆری لە ڕەگەز گۆڕین و خێزانی بێ باوک بوو، ئەمەش وایکردبوو کۆمەڵێکی زۆر لەگەنج و هەوادارانی ڕەگەز گۆڕین و ڕقیان لێبێت.
دووەم: چارڵی داوای ئەکرد ئیسلام نەیەتە ناو کۆمەڵگای ئەمەریکیەوە هەرچەندە ئیسلام هاوڕایە لەگەڵ بابەتی خێزان و زەواج ئەوەی کە چارڵی داوای ئەکرد، بەڵام خێزان بەدنیا بینینی مەسیحی نەک ئیسلام.
سێیەم: چارڵی پێی وابوو مەسیحیەت ئەبێ بگەڕێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگای ئەمەریکی و باوەڕی تەواوی بەدنیای دوای مردن و بە هەشت و جەهەنەم هەبوو، لەبەرامبەر ئەم بۆ چونەی بێدینەکان زۆر ئەچونە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی و مناقەشەی قورسی یەکتریان ئەکرد.
سێیەم: زۆر دژایەتی پەنابەری ئەکرد و وای بەباش ئەزانی هەموویان دەربکرێن و پێی وابوو هەموو پەنابەران تاوانیان کردوە، چونکە بە دزیەوە یان بەفێڵ هاتونەتە ئەمەریکا و داوای دەرکردنیانی ئەکرد.
چوارەم: بۆی نەئەشاردرایەوە کە ڕقی لە ڕەش پێستەکانە و پێی وابوو دوا کەوتوو سەربە کێشەن، هەرچەندە ئەیوست ڕەش پێستە ڕەسەنە ئەمەریکیەکان لە ئەفەریقیەکان چیا بکاتەوە، بەڵام زۆر جار ڕەشپێستی بەگشتی ئەخستە تای یەک ترازووەوە.
چوارەم: ڕق و کینەیەکی زۆر زۆری هەبوو بەرامبەر زانکۆ و خوێندنی زانکۆ، پێی وابوو کە زانکۆ و بڕوانامە چیتر گرنگ نیە و کات کوشتنە و گاڵتەی زۆری بە هەڵگرانی بڕوانامەی زانکۆکان ئەکرد و بەدەست و پێی سپی ناوی ئەهێنان، لەبەرامبەر ئەمەشدا زۆرێک لە خەڵک پێیان وابوو ئەو بۆچونانەی گەنجان بەلاڕێدا ئەبەن.
پێنجەم: زۆر پشتگیری جولەکە و ناتنیاهۆ بوو، بیانووی بێمانای زۆر بوو بۆ هێرشی سەر فەلەستین، بۆ نمونە لێیان پرسی بۆچی خەڵک ئەکوژن؟ ووتی پێش هێرش پێیان ئەڵێن ماڵەکانتان چۆڵکەن، کە چۆڵی ناکەن ئەکوژرێن!
شەشەم: لە گفتوگۆ کراوەکانیدا لەگەڵ گەنجان زۆر بێڕێزی ئەکرد بەرامبەریان و بەنەزان و بێئاگا ناوی ئەبردن.
حەوتەم: شوێنکەوتەکانی بەگشتی گەنجانی سپی پێستی ئەمەریکی بوون، زۆر بەدەگمەن ڕەش پێستێک لایەنگری بوو، چونکە سپی پێستەکانی بەباڵاتر ئەزانی.
هەشتەم: وا تاوان بار ئەکرا کە دوای قسەی ترامپ کەوتوە و خاوەنی بۆ چوونی خۆی نیە، بۆ نمونە سەرەتا لەگەڵ بەشداری ئەمەریکا نەبوو بۆ هێرشی سەر ئێران، بەڵام دواتر چووە سەر بۆچونەکەی ترامپ و ووتی چەند بۆمبێک پێویستە بۆ سەر ئێران.
نۆیەم: لەپاش هەواڵی کوژرانی زۆرینەی زۆری ئەوانەی پێشتر دژی بوون و لەگەڵ بۆچونەکانی نەبوون، ئەڵێن کەسێک بوو شیاوی کوشتن نەبوو، چونکە ئەو گفتوگۆی دەکرد.
تا ئێستا بکوژەکەی دیارنیە بەڵام ئەکرێ گەنجێک ئەوەی کردبێ کە لەگەڵ بۆ چونە خێزانیەکانی نەبووبێت، کوشتنەکەی سیاسی نەبێت بەڵکو کۆمەڵایەتی بێت (مەبەستم هەوادارانی ڕەگەز گۆڕین) کوشتبێتیان.
نووسینی؛ عوسمان تۆفیق فەتاح