لەنزاو چاوەڕوانی ئێوارەیەکی  پێنجشەممەدا

لەنزاو چاوەڕوانی ئێوارەیەکی  پێنجشەممەدا لەبیرکردنەوەدام تا وشەکان دابتاشم بۆ سبەینێیەکی ڕۆشتوی نەفرەتلێکراو، بەپیاسەکردن گوزەرئەکەم بەناو گوندو ڕەزەترێ و هەنجیرو دارزەیتونە وشکهەڵاتووەکان. بۆنی خۆڵ و گەڵای ڕزیوو ئەکەم بەبێ گریان له برسێتیدا .
ئەبینم بژاری زەوییەکان نەکراون نەمامەکان ئاو نەدراون بۆیە ئاسمانەکەمان ڕەشداگیراوو توڕەو پڕە لەخەشم وقین، هیچ هەستێکم نیە نەدڵخۆشم و نەخەمبار بەڵام کەمێک هەستیار بۆ دوێنێیەکی وونبوو لەچاکە لەیادگەمان .

لەخۆم ئەپرسم بۆ نەهات؟
لەچاوەڕوانی دەرنەکەوتنی مانگدا تووشی گومان هاتم، له ئێوارەیەکی پڕ لەنزادا بیر لە ئەگەری زۆر شت ئەکەمەوە کەڕووبدات لەنەبوونی ئەودا جارێکیتر دوبارە.
وەیا ڕەنگە دۆشینی هەورەکان هۆکار بێ یان کەمی کات لەشەودا بۆ فێنک بوونەوەی زەوی لەلایەن مانگەوە.وەڕەنگە سەرچاوە سروشتیەکانی خودا بەلاڕێدا برابن، یان ڕەنگە زەوییەکی بێگوناه نەدرابێ بەتاریکی ، یان هەنگەکان و شانەکانی خورابن لەلایەن شارەزەردەواڵەکانەوە بۆ مەرام وفەساد.
ئێژم بە خۆر لەوانەیە شەرمبکات چوون زۆر بەحەیا بوو وەک مانگ، خۆی لەپەڵەهەوری سپی ئاڵاندبوو بەبیانووی گریانێک بۆ فێنککردنەوەی دڵی زەوی پاک!

سەیرێکی کاتژمێرەکە ئەکەم دڵنیائەبمەوە کەجارێ کات ماوە بۆ هاتن ،ڕەنگە لەڕێگە لایدابێت لای هەوردزەکان یان ناکۆک بووبێ لەگەڵیان  لەکات وشوێن دیاریکردن و تێچووی زۆری گریانە کەمەکەی ئەزانێ چون ئەم کارە کاری نەناسراوەکان نیە وەیا بێزراوترین کارێ لای ئەو دوبارە دروستکردنەوەی یادگارییەکان بووبێ لەگەڵ یادگە نەخۆشکەوتوویەکەی مرۆڤایەتی !

کات درەنگی کردو ئەو هەر نەهات، چون خوداش لەم ڕۆژەیا  پەیوەندییەکانی پچڕان لەگەڵ مرۆڤەکانی زەوی نادادو فەساد.
هیچ نزایەک وەرناگیرێ و ئاسمانەکان داخران وەک ئەوەی کەچۆن ئەو نەهات!!

نوسینی؛ مەرەی ئازادیخواز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

51 − 45 =
Powered by MathCaptcha