ئامانج لە کامێراکانی خاڵ بۆخاڵ بەدەستهێنانی پارەیە ؟یان سەلامەتی ژیانی بەکارهێنەرانی ڕێگەوبانە؟

پاش ئەوەی حکومەت بیریکردەوە لەوەی کامێراکانی خاڵ بۆحاڵ دابنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی. من قسەم لەسەر ئەوە نییە تا چەند حکومەت و کۆمپانیای خاوەن پرۆژە سوود مەندبوون لە دانانی کامێراکان یان ئامانجیان پارەپەیداکردنە؟ داهاتی کامێراکان تاچەند لەخزمەتی شۆفێران و ڕێگەوباندا سەرفدەکرێت؟ نامەوێت لەو بارەوە بدوێم، ئەوەی گرنگ بوو بەلامەوە چەند سوودێکی کامێراکانە، بۆ نمونە ڕێگەی بازگەی( عەربەت -ناحیەی زەڕایەن ) لە ڕێکەوتی (٢٨/٨/٢٠٢٥) کامێراکان کەوتونەتە کار و ماوەی مانگێکە سوپاس بۆ خودا هیچ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەو ڕێگەیەدا ڕووی نەداوە.  ئەمە سوودێکی زۆر زۆر گرنگی کامێراکانە بەهۆکاری پێبژاردنەوە و هاوڵاتیان پابەند دەبن بەبەکارهێنانی خێرایی مۆڵەتپێدراوی شەقام و ڕێگەوبانەکان.

گەر بەراوردبکەیت لەوخێراییانەی کە پێشوتر لەسەر ئەو ڕێگەیە ڕۆشتوین بۆتدەردەکەوێت شۆفێران و سەرنشینان لەم ڕووانەوە سوودمەندبوون.
 ١-سەلامەتی ژیانی بەکارهێنەرانی ڕێگەوبان.
 ٢-لەڕووی داراییەوە کەمترین تێچووی بانزین سەرفدەکرێت و داهاتەو بۆ گیرفانی هەمووان دەگەڕێتەوە.
 ٣-هەر لەڕووی داراییەوە تایەی ئۆتۆمبێلەکان و سیستەمی ئیستۆپ تەمەنیان درێژتر دەبێت و داهاتەو بۆ گیرفانمان دەگەڕێتەوە.
٤-لە ڕووی ژینگە پارێزییەوە کە تۆی شۆفێر کەمترین بەنزینت بەکارهێنا لە بەرانبەردا بەپێی سوتانی بەنزینەکە دوکەڵ دەکرێتەدەرەوە واتە ڕێژەیی دوکەڵەکەش کەمدەبێتەوە و کاریگەری هەیە لەسەر کەمبونەوەی پیسبونی ژینگە

٥-کاتێک شۆفێران بەخێرایی مۆڵەتپێدراوی سەرشەقامەکان لێدەخوڕن ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمدەبێتەوە و زەرەری گیانی و کەمئەندامبوون و بریندابوونی بەکارهێنەرانی ڕێگە کەمدەبێتەوە سوودی هەیە بۆ کەرتی تەندروستی و کەمترین کورسی دابیندەکرێت لە بەشی فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەکاندا ئەمەش داهاتێکە خزمەت بەکەرتی تەندروستی دەکات، هیوادارم هەمووان پارێزراوبین و بەدووربین لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

نووسینی؛ کۆچەر عبداللە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

80 − 75 =
Powered by MathCaptcha