(ئیسماعیل بێشکچی) نووسەر وزانای کۆمەڵناسی دوێنێ لەکاتی بەشداریکردنی لە نۆیەمین (ڤێستیڤاڵی سینەمای ئامەد) تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوەو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئیسمەعیل بێشکچی ؛
*ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای چۆرۆمی لەتورکیا لەدایک بووە.
*ساڵی ١٩٧٥ دکتۆرای بەدەستهێناوە.
*ساڵی ١٩٨٧ بەربژێر بووە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
*بەهۆی داکۆکیکردن لە کورد ١٧ ساڵ زیندانی کراوە.
*لە ٣٥ کتێب ٣٢ کتێبی لەتورکیا یاساغ کراوە.