یوسف قەرزاوی کێ بوو؟

ساڵی ٢٠٠٨ لیستی ٢٠ کەس لە کاریگەرترین کەس لە جیهاندا دیاری کرا، یوسف قەرزاوی یەکێك بوو لەو ٢٠ کەسە کاریگەرە لە جیهاندا.
لە لیستەکەدا ناوی لە پلەی سێهەمدا بوو.
پلەی یەکەم موفەکیری تورکی فتح اللە گوڵەن.
موفەکیری دووهەم محمد یونس بەنگالی کە زانایەکی بواری ئابووریشەو هەڵگری جائیزەی نۆبڵیشە لە ساڵی ٢٠٠٦.
پلەی سێهەم دکتۆر یوسف قەرزاوی.

هەر ساڵێك دوای ئەوەو لە ٢٠٠٩دا ناوی لە لیستی ٥٠ کەسایەتی کاریگەرترین مسوڵمان لە جیهاندا هات.

لەگەڵ ئەوەی خۆی هاوڵاتی میسری بووە و دەرکراوە و دواتر جنسیەی قەتەری وەرگرتووە ڕەخنەی توندی لە قەتەر گرتووە دژی هەر شتێ کە شایستە نەبوبێ بۆ نمونە؛ ساڵی ٢٠٠٩ ڕەخنەی توندی لە قەتەر گرت کە ڕێگەی داوە ئەو بەناو ڕۆژنامەنووسە دانیمارکیە بێتە وڵاتەکەوە کە کاریکاتیری دژی پێغەمبەرمان دروست کردووە.
قەتەریش بێ ئاگایی خۆی دەرخست لەوەی کە نەیانزانیوە ئەو کەسە لەو ڕۆژنامەدا کار دەکات.
ساڵی ٢٠٠١ ڕەخنەی توندی لە قەتەر گرت لەوەی دەعوەتی شارۆن و عەرەفاتی کردووە بۆ قەتەر بۆ نێوەندگیری، لە کاتێکدا قەتەر زۆر ئەو دەورانەش دەگێڕێ، هەر بۆ نموونە نێوان ئەمریکا و تاڵ یبان.
دژی کەسێك کە بێڕزی کردبوو بە ئیسلام قەرزاوی وتی؛ هەرکەس تەوقە لەگەڵ ئەو کەسەدا بکات با ٧ جار دەستی بشۆرێ و جارێکیان بە قوڕ بێ، بەڵام بۆ شارۆن وتی؛ هەرکەس تەوقەی لەگەڵدا بکات بە ٧٠ جار دەستی بشۆڕێ.
ساڵی ٢٠۱٨ دادگای عەسکەری میسر کە وڵاتی خۆیەتی بە حساب و کە قەرزاوی تەمەنی ٩٠ ساڵیشی تێپەڕاندبوو حوکمی سجنی هەتا هەتایی بۆ دەرکرد!
لایەنگرانی بەشار لە سوریا کردیان بە شائیعات لە ئیعلام و بڵاویان کردەوە کە قەتەر ماوەی ٤٨ سەعاتی بۆ داناوە کە وڵاتەکە بەجێ بهێڵێ!

ساڵی ٢٠٠١٧ سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین بەیانێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە لیستی تیرۆریستیان دیار کردووە، قەرزاویان خستبووە ناو ئەو لیستەوە.

بەریتانیا و فەرەنسا مەنعیان کردبوو کە داخلی وڵاتەکەیان ببێ، بەریتانیا لەسەر قەزیەی فەلەستینی و فەرەنساش لەسەر قەزیەی ئیسلامی.

قەرزاوی وەك هەر کەسێکی تر مرۆڤ بووە و شایستەی پێکان و نەپێکان و ڕاست و هەڵەیە، ئەمما کە کارەکانی بە گشتی دەپێویت، دەگەیت بەو ئەنجامەی کە کەسایەتیەکی نموونەیی زۆر دەگمەنە و مێژووی مرۆڤایەتی کەمی لەم جۆرە کەسایەتیانە تێدایە.

لە ڕووی زانستییەوە قەرزاوی بە تەنها هەم زانکۆیەك بوو، هەمیش کتێبخانەیەك.

ئەو ڕۆشت و بەری بەرهەمەکانی خۆی دەچنێتەوە…
ئەی تۆ چ دەچێنی و خۆت چۆن بۆ لیقای خوای گەورە ئامادە دەکەیت؟

نوسینی؛ دکتۆر عومەر عەلی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 4 = 1
Powered by MathCaptcha