سبه‌ی سێشه‌ممه ئه‌نجامی زانکۆلاین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژی سێشممه ڕێکه‌وتی (۲۰۲٥/۱۰/۱٤) له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ده‌ستده‌کرێت به پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له زانکۆکان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به زانکۆکانیان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری پێویست ده‌که‌ن بۆ پێشوازیکردن له وه‌رگیراوان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦).
