لەسەر داواكاری بەڕێز (ئـاوارە حمەشریف)بەڕێوەبەری ناحیە و دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە هەوڵ و بەدواداچونە بەردەوامەكانی بەمەبەستی قیرتاوكردنی ڕێگای گوندەکانی( زەلەڕەش ، بێدەن، کانی ئاسـکان ، کۆڵەبی ، چەموژاڵە ، میرەدێ).
ئەمڕۆ دەستكرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای ئەو گوندانەوە. بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیە بە مەبەستی هاوکاری کردن و لەنزیکەوە ئاگاداربوونی لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و بەڕێوەچونی کارەکانی سەردانی تیمەكانی کرد و دەست خۆشی بێ پایانی لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانی كۆمپانیای جێبەجێكار كرد.
جێگای ئاماژە بۆ كردنە ئەو گوندانە لە مێژووی دروست بونیانەوە ڕێگایەكی باشیان نەبووە بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە گرفتی چەندەها ساڵەی دانیشتوان و جوتیارانیان چارەسەر دەبێت.
