عێراق و سعوودیە لەبەردەم گەیشتن بە جامی جیهانی ٢٠٢٦.

دوای سەرکەوتنێکی زەحمەت بەسەر هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق بە پەرۆشەوە خۆی بۆ یارییە یەکلاکەرەوەکەی بەرامبەر سعوودیە ئامادە دەکات، کە شەڕی ڕاستەوخۆی گەیشتنە بە مۆندیالی ٢٠٢٦.
.
لە ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژاردەکە دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردەوە دوایین یەکەی ڕاهێنانی ئەنجام داوە ، بە تەواوی خۆی بۆ ئەم ڕووبەڕووبونەوە چارەنووسسازە ئامادەکردووە .

ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر ۰۹:٤٥ هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سعوودیە لە یارییەکی یەکلاکەرەوەی قۆناخی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

  • سعوودیە: بە بردنەوە یان یەکسانبوون لەم یارییەدا، ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیالی ٢٠٢٦.
  • عێراق: پێویستە بە دڵنیاییەوە یارییەکە بباتەوە، بۆ ئەوەی بلیتی ڕاستەوخۆی گەیشتن بە مۆندیال ببڕێت.

لە لایەنی پێکهاتەوە، هەردوو هەڵبژاردە بەهۆی کارتی سوورەوە دوو یاریزانی گرنگیان لەدەست داوە، کە بریتین لە محەممەد کنۆ لە سعوودیە و زەید تەحسین لە عێراق.

ئەگەر عێراق لە بەرامبەر سعودیه نەیتوانی بردنەوە بەدەست بێنێت دەڕواتە ڕێگای پاشکۆ

ئەگەر عێراق لە یارییەکەی ئەمڕۆدا پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی بەدەست نەهێنا و ناچار بوو بچێتە قۆناخی پلەی ئۆف و پاشکۆی جیهانی، ڕێگایەکی سێ هەنگاوی قورس لە بەردەمیدا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی خەونەکەی بهێنێتە دی:

١. قۆناخی پێنجەمی پاڵاوتنی ئاسیا:
عێراق لە دوو یاریی چوون و گەڕانەوەدا (ڕۆژی ١٨ـی مانگی داهاتوو) ڕووبەڕووی پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دیکە دەبێتەوە. بردنەوەی ئەم قۆناغە وای لێدەکات وەک نوێنەری ئاسیا بچێتە قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.

  1. قۆناخی پاشکۆی جیهانی (Inter-Confederation Playoffs) – مارس/ئازاری ٢٠٢٦:
    شەش هەڵبژاردە لە کیشوەرە جیاوازەکان (ئاسیا، کۆنکاکاف، ئەفریقا، ئۆقیانووسیا، کۆنمیبۆڵ) لەم قۆناغەدا بەشداری دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی دوو بلیتی کۆتایی مۆندیال.
  • یاریی یەکەم: عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی کۆنکاکاف دەبێتەوە.
  • یاریی دووەم (یەکلاکەرەوە): ئەگەر لە یاریی یەکەمدا سەرکەوت، ئەوا لە قۆناغی دواتر بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی ئەفریقا یاریی دەکات. تەنها بردنەوەی ئەم یارییە مسۆگەری گەیشتن بە مۆندیال دەکات.

بلیتی بە خۆڕایی بۆ پشتگیری کردنی هاندەران

بۆ بەهێزکردنی پاڵپشتی هاندەران، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاندووە کە بلیتەکانی یارییەکە بە بێبەرامبەر بەسەر هاندەراندا دابەش دەکرێت. هەر هاندەرێک دەتوانێت بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرتی پێنج کەس، تا ٥ بلیت بە ئیمەیل وەربگرێت و بەرپرسیارێتی دابەشکردنیان بەسەر هاوڕێکانیدا هەڵبگرێت.

چاوی هەمووان لەسەر یاریی سێشەممەیە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا عێراق یارییەکە یەکلا دەکاتەوە و ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیال، یان ناچار دەبێت بچێتە ناو گێژاوی پڕ مەترسیی پاشکۆی جیهانییەوە.

ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

29 − = 20
Powered by MathCaptcha