
ئەم پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییە، کە لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنانی مێسی (525 Rosario) ڕێکدەخرێت، هەشت لە گەورەترین و ناودارترین ئەکادیمیاکانی جیهان لە شاری میامی کۆدەکاتەوە، وەک پلاتفۆڕمێک بۆ نمایشکردن و پەرەپێدانی نەوەی داهاتووی تۆپی پێ.
هەشت یانەی بەشداربوو:
لە یەکەم خولی ئەم جامەدا، هەشت یانەی گەورەی جیهان بەشدار دەبن، کە نوێنەرایەتی بەشێک لە وێستگە گرنگەکانی ژیانی وەرزشی مێسی دەکەن. یانە بەشداربووەکان بریتین لە:
ئینتەر میامی (Inter Miami)
بەرشەلۆنە (FC Barcelona)
مانچستەر سیتی (Manchester City)
ڕیڤەر پلەیت (River Plate)
ئینتەر میلان (Inter Milan)
نیوێڵز ئۆڵد بۆیز (Newell’s Old Boys)
ئەتلەتیکۆ مەدرید (Atlético de Madrid)
چێڵسی (Chelsea FC)
پێشبڕکێکان لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو لە یاریگاکانی یانەی ئینتەر میامی و ناوەندی ڕاهێنانی فلۆریدا بلو (Florida Blue Training Center) بەڕێوەدەچن. پاڵەوانیەتییەکە بە قۆناغی کۆمەڵەکان دەست پێدەکات و دواتر بە قۆناغی یەکلاییکەرەوەکان (ناکئۆت) درێژەی دەبێت، تا لە یاری کۆتاییدا یەکەمین پاڵەوانی جامی مێسی لە یاریگای چەیس (Chase Stadium) دەستنیشان دەکرێت.
جامی مێسی تەنها پاڵەوانیەتییەک نییە، بەڵکو مەبەست لێی کۆکردنەوەی وەرزش، کولتوور و داهێنانە بۆ دروستکردنی نرخی درێژخایەن بۆ یاریزانانی گەنج.
تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس