وەرزی نوێی تۆپی پێی کوردستان بە جامی سوپەر دەستپێدەکات..

هەندرێن و شێروانە لە نەورۆز ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە؛ یەکێتیی تۆپی پێ پلانی ڕووماڵێکی “جیاواز”ی هەیە

سلێمانی – وەرزی نوێی ڕکابەرییەکانی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی دەستپێدەکات، کاتێک ڕۆژی شەممەی داهاتوو یاریی کۆتایی جامی سوپەری کوردستان ئەنجامدەدرێت.

​لە چوارچێوەی دەستپێکردنی چالاکییە وەرزشییەکان، یانەی هەندرێن و یانەی شێروانە بۆ بردنەوەی نازناوەکە ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە. یارییەکە لە یاریگەی نەورۆز لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

​سەبارەت بەم بۆنە وەرزشییە، یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان پلان و بەرنامەی تایبەتی هەیە بۆ ڕووماڵکردنی یارییەکە بە شێوازێکی جیاواز.

​سەرۆکی یەکێتییەکە، لە لێدوانێکدا بۆ “ڕووداو سپۆرتس”، ئاماژەی بەوەدا کە “ئامانجمان نوێگەرییە”، بەمەش چاوەڕوان دەکرێت بینەران لە ڕێگەی گواستنەوە و شێوازی ڕووماڵکردنی یارییەکەوە چەندین تایبەتمەندی نوێ ببینن.

ئەم یارییە بە یەکەمین ڕکابەری فەرمی وەرزی نوێ دادەنرێت و جەماوەرێکی زۆری وەرزشی چاوەڕێی دەکەن.

تەها علی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

39 + = 42
Powered by MathCaptcha