
ڕۆژنامه‌ی “سپۆرت”ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، یانه‌ی بارسێلۆنای که‌ته‌لۆنی خاوه‌نی پلانێکی ڕوونه بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه سه‌ره‌کییه‌کانی.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌که، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌که کار له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێریک گارسیا-ی به‌رگریکار ته‌واو ده‌کات، ده‌ست ده‌کات به دانوستاندن بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فێران تۆرێس-ی هێرشبه‌ر.
ئه‌م هه‌نگاوه ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی بارسێلۆنا بۆ پارێزگاریکردن له یاریزانه‌کانی و دڵنیاکردنه‌وه له مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له یانه‌که.
