تێپەڕبوونی حەفتاونۆساڵ لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد..

(١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦__٣٠ی ئازاری ١٩٤٧)

ئەمرۆ ٧٩ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لە سێدارەکانی پێشەوا قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان لە مەهاباد.
.
مەلا رەسوڵی پێشنماز: “پێشەوا بە خەڵکەکەی دەگوت: لەگەڵتانم دەمرم و لە گەڵتان دەبم. ئەو شتە بەناوی منەوە پەیدا بووە و دەبێ بە خوێنی منیش بکوژێتەوە.”
ئەوکاتەی ئەرتەش دەیویست بێتەوە سابلاغ مینای خێزانی پێشەوا، بە پێشەوای دەوت: ئینگلیز داوات دەکات بۆ ناڕۆی، بۆ ئێمە نەجات نادەی؟
پێشەوا دەستی مینای خێزانی دەگرێ و لە پەنجەرەی خانووەکەیانەوە، کە بەرزبووە و بەسەر خیابانی شاپوور پەهلەوی دەیڕوانی، لەوێ کۆمەڵێک خەڵکی ناو خیابانەکەی پیشانی مینای خێزانی داوە و پێی گوتووە:  “مینا ئەتۆ پێتوایە ئەو منداڵانەی من لەو کەسک و سۆرانەی سابڵاغێ زیاترن ئەمن ئەوانە چۆن بەجێدەهێڵم، ئەوانە منداڵی منن، ئەوانەش منداڵی منن.”
.
بابەعەلی میهرپەروەر: “پێشەوا بە فیداکردنی گیانی خۆی سەلماندی، کە مەبەستێکی دیکەی جگە لە پاراستنی خەڵکەکەی نەبووە و باکیشی لە مردن لە پێناو گەلەکەیدا نەبووە.”
.
جەلیل گادانی: “پێشەوا دەیوت چونکە ئەو خەڵکە کردوویەتی بە سەرۆک کۆمار، حەزناکات ئەو خەڵکە جێبهێڵێت و خوێنڕێژییەکی گەورە لە کوردستان ڕووبدات. گوتوویەتی: من خۆم فیدا دەکەم، بەڵام با میللەتەکەم پارێزراوبێت.”

نوسینی؛ هەردی عومەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

38 + = 48