ئەنسۆلین بازدانێکی سەردەم.

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا نەخۆشی شەکرە سزایەکی هێواشی لەسێدارەدان بوو… نەخۆشەکان کێشیان دادەبەزی  بەهۆی  لاوازبوونەوە، جەستەیان بەبەرچاوی ئازیزانیانەوە هێزو توانای لەدەستدەدا،  پزیشکەکانیش بە تەواوی بێدەسەڵات بوون.

لە تاقیگەیەک لە زانکۆی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ١٩٢١، پزیشکێکی گەنج بە ناوی( فرێدریک بانتینگ) بیرۆکەیەکی بوێرانەی هەبوو… دەرهێنانی ماددەیەک لە پەنکریاس تا بتوانێت  نەخۆشانی شەکرە ڕزگار بکات. بیرۆکەکە مەترسیدار بوو. فریدریک لەگەڵ خوێندکارێکی خۆی 
بەناوی ( چارڵز بێست)   دەستیان  بە تاقیکردنەوەکان کرد سەرەا لەسەر سەگ. ئاسان نەبوو،  دەیان هەوڵ شکستیان هێنا، تاقیگە تەنانەت سەرەتاییترین ئامێرەکانیشی نەبوو، چەندین شەوانی بێخەو لەنێو بۆنی ماددە کیمیاییەکان و دەنگی ئامێرە بەسەرچووەکاندا تێپەڕی.
پاشان ڕۆژی چارەنووسساز هات… سەرکەوتوو بوون لە جیاکردنەوەی هۆرمۆنی “ئەنسۆلین”. بەڵام سەرکەوتن لە بۆری تاقیکردنەوەدا شتێکە و تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ  شتێکی ترە. لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٢٢، لیۆنار تۆمسۆنی تەمەن ١٤ ساڵان تووشی نەخۆشی شەکرە بوو. دوای وەرگرتنی دەرزی ئەنسۆلین، بارودۆخی باشتر بوو، سوپاس بۆ خوا، هیوای بۆ گەڕایەوە.
لەو ڕۆژەوە ئەنسۆلین بووەتە نیعمەتێک کە خودا بە مرۆڤایەتی بەخشیوە، ژیانی ملیۆنان کەسی لە سەرانسەری جیهان ڕزگار کردووە،ئەم هەوڵانە ئەوەی  سەلماند کە  کە کۆڵنەدان و ماندووبوون و پشتبەستن بە خودا دەتوانێت ئەو شتە بەدەستبهێنێت کە ڕۆژێک وا بیردەکرایەوە کە مەحاڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 4 = 6
Powered by MathCaptcha