– بێچوی ئەسپ دەتوانێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بروات و رابکات تەنها دوای چەند کاتژمێرێکی کەم لە لەدایکبوون.
– ئەسپەکان بە نزیکەیی 25 ساڵ دەژین ٫ و تەمەن درێژترین ئەسپیش لە سەدەی نۆزدەدا بوو بەناوی (Old Billy) یان بیڵی کە تەمەنی 62 ساڵ بوو لە ساڵی 1822 مرد.
– لەوانەیە رێکەوتی ئەسپێک بکەی کە لە شەودا یان لەماوەی خەوتنیدا بە پێوە بێت!٫ لە راستیدا لات سەیر نەبێت گەر ئەوە ئەسپێکی خەوتوو بێت چونکە ئەسپەکان دەتوانن بە پێوەش بخەون.
– کاتێک ئەسپەکان بە شێوەی کۆمەڵ دەمێننەوە هەموویان پێکەوە ناخەون، بەڵکو یەکێکیان بەخەبەردەبێت تاکو ئاگاداری ئەوانی دیکە بێت کاتێک خەوتون.
– ئەسپێکی ئاسایی خێراییەکەی دەگاتە 27میل/کاتژمێر ٫ و خێراترین ئەسپیش تا ئێستا خێراییەکەی گەیشتۆتە 55میل/کاتژمێر.
– چاوی ئەسپ 9 هێندەی چاوی مرۆڤە و خاوەن گەورەترین چاوە لەناو هەموو گیاندارە شیردەرەکان ٫ و بەهۆی ئەوەی چاوەکانی بەتەواوی هەر یەکەو دەکەوێتە لایەکی سەریەوە دەتوانێ بەنزیکی شتەکان بە 360 پلە ببینێت هەروەها ئەسپەکان لە کاتی خەودا چاویان دەجوڵێنن کە دوور نییە ئەوانیش خەون ببینن!.
– ددانەکانی ئەسپ زۆر گەورەن و ناوەستن لەگەشەکردن ٫ وە ئەو کەلێنەی ددانەکانی داگیری دەکەن لەو کەلێنە زیاترە کە مێشکی تێدایە.
– نزیکەی 5000 ساڵە ئەسپەکان ماڵی دەکرێن ٫واتا بۆ مەبەستی جیا لەلایەن مرۆڤەوە بەکاردێن.
– لەوانەیە زۆر جار لە وێنەکان تێبینیت کردبێت دەمیان کراوەتەوە وەکوە ئەوەی پێبکەنن ٫ بەڵام راستیدا پێناکەنن! بەڵکو بۆ ئەوەیە باشتر بتوانن بۆنی شتەکان بکەن.
– یەکەم خێزانی سەرەتای ئەسپ ناوی (Eiohippus) بوو کە 55 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاون .
-ئەسپەکان بە بڕێکی زۆر ئاو دەخۆنەوە ٫ کە دەگاتە 25 گاڵۆن لە رۆژێکدا ٫ لە راستیدا ئاو %50 بارستاییان پێکدێنێت.
– کۆنترین پارچەی هەڵکۆڵراوی ئەسپ مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی31 هەزار ساڵ پێش ئێستا لە باشووری ئەڵمانیا.
– نزیکترین هاوڕێ لە ئەسپەوە پشیلە ٫ مانگا یان بزن نییە وەک لە چیرۆکەکان هەیە بەڵکو کەرکەدەنە!.
– ئەسپی عەرەبی یەکێکە لە ئەسپە بەهێزەکان کە دەتوانێ زیاد لە 160 کم ڕابکات بێ ئەوەی پێویستی به پشوودان ههبێت.
– ئەگەر رۆژێک سەردانی خواردنگەیەکی فەرەنسات کرد، لە پاشکۆی خۆراکەکان نوسرابوو (مێشکی ئەسپ ٫ دڵی ئەسپ ٫ یان گۆشتی ئەسپ) تێک نەچیت! لەراستیدا بە خواردنێکی بەتام دادەنرێت لەو وڵاتە.
– تەنها یەک جۆری ئەسپ تا ئێستا نەتوانراوە ماڵی بکرێت لەلایەن مرۆڤەوە ئەویش (Przewalski)یە کە رەچەڵەکی بنەرەتی مەنگۆلیایە.
– ئەسپەکان دە ماسولکەی گوێیان هەیە لەکاتێک مرۆڤەکان تەنها سێ ماسولکەیان هەیە ٫ ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن گوێیان تا نزیکی 180 پلە بجوڵێنن ٫ کە یارمەتیان دەدات باشتر گوێیان لە دەنگی دەور و بەریان بێت و پەیوەندی لەگەڵ ئەسپی دیکە ببەستن.
– لە جەنگی جیهانی دووەم نازیەکان زیاد لە 6 ملیۆن ئەسپیان بەکارهێنا ٫ بەهۆیەوە ملیۆنان ئەسپ و گوێدرێژ مردن.
– ئەسپ پێنج هەستی زۆر باشی هەیە (تامکردن ٫ بەرکەوتن ٫ بۆنکردن٫ بیستن٫ بینین) و هەروەها هەستی شەشەمیش هەستکردن بە بەرزاییە ٫ کە لە مرۆڤەکاندا زۆر دەگمەنە.
– بارستایی دڵی ئەسپ 9-10 پاوەندە وە قەبارەکەی هێندەی تۆپێکی باسکەیە ٫ لە کاتێک دڵی مرۆڤ بارستاییەکەی 11 ئۆنسە و قەبارەکەی هێندەی مشتەکۆڵەیەکە (داخستنی دەستت).
