نامەکەی ئەحمەد کایا بۆ دوو کچەکەی.

ئەحمەد کایا گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ساڵی ١٩٥٧ لە شارۆچکەی مالتە لەوڵاتی تورکیا لەدایک بووە ، ئەو هەستێکی قوڵ و نیشتمانیانەی بۆ نەتەوەو دۆزی کورد هەبووە. کاتێکیش یەکەمین ئەلبومی گۆرانیەکەی بەناوی (مەگری کۆرپەکەم)  ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکردەوە  دەسەڵاتی ئەوکاتی تورکیا بڵاوبونەوەکەیان قەدەغە کرد چونکە شێوازی گۆرانیەکانی دیوێکی شۆڕشگێڕانەو یاخیبوونی هەبوو. کایا بەهۆکاری ئەو ڕێگریانە سەری خۆی هەڵگرت و ڕۆژی ٢٠٠٠/١١/١٦ لە شاری پاریس لەفەرەنسا بەجەڵتەی دڵ کۆچیدوایکرد.بەم دوایانە نامەیەکی کایا بڵاوکرایەوە کە بۆ دووکچەکەی نوسیوە کە تیایدا دەڵێ : من تەنیا ئێوەم هەیە، دڵنیابن ئەگەر پانزە مناڵی تریشم هەبوایە هەرحەزم دەکرد کچ بونایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 76 = 85
Powered by MathCaptcha