ئۆتۆمبێلی هایبرید(Haybtid)چییە؟

ئۆتۆمبێلی هایبرید(Haybtid)چییە؟

جۆرە ئۆتۆمبێلێکە بە دوو سەرچاوەی هێز کاردەکات .
١-بزوێنەری میکانیکی بەنزین.
٢-بزوێنەری کارەبایی (Electrice motor ) هەردوو  بزوێنەرەکە یان سەرچاوەی وزەکە پێکەوە کار دەکەن بەپێی( وەستان، پێویستی،هێز).

-چۆنیەتی کارکردنی/لە ڕێگەوبان و خێراییەکەمەکان  یان وەستاندا بەکارەبا کار دەکات و سوتەمەنی بەڕێژەیەکی زۆر زۆر کەم دەسوتێنێت.
بەتەنها کارەبا (باتریەکان) پڕ ناکات لە ووزە واتە بارگاوی ناکاتەوە، بەڵکو لە کاتی ئیستۆپ(Brake) گرتندا بارگاوی دەکرێتەوە(Regenerative Braking).

-سوودەکانی ئۆتۆمبێلی هایبرید(Hybrid).
1-کەمترین جۆری سوتەمەنی سەرف دەکات بە ڕێژەی (٣٠-٥٠٪) لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکاندا.
٢-ئارامی لە بەکارهێنانیدا و کەمترین دەنگ لە دەرەوەو ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
٣- ناسراوە بە دۆستی ژینگە بەهۆکاری ئەوەی کەمترین سوتەمەنی سەرف دەکات.
٤-کەمترین گازی ژەهراوی دەردەدات نمونە(CO2 ).

-گەر دەتەوێت ببیتە بەکارهێنەری جۆری ئۆتۆمبێلی ( Hybrid) ئەم زانیاریانە بزانە.
١-گەر لە ناوشاردا هاتن و چونت بە ئۆتۆمبێل زۆرە ئەوا (Hybrid ) باشترین بژاردەیە.
٢-گەر سەفەری دەرەوەی شارت زۆرە ئەوا بزوێنەری  میکانیکی (سوتەمەنی)کاردەکات کەمترین وزەی کارەبا کاردە کات.
٣-زۆرینەی باتریەکان گەرنتی (٨-١٣) ساڵی هەیە. پاش چەندساڵێک کارکردن دەبێ پشکنینی بۆ باتریەکان بکرێت.
٤-لە خێراییەکانی (٤٠-٨٠ کم) سوتەمەنی و کارەبا پێکەوە کاردەکات بەپێی پێویستی.

تێبینی/
لە ناو بازاڕداو لە ناوخەڵکدا قسەیەک باوهەیە کە دەڵێن ئۆتۆمبێلی هایبرید تا خێرایی (٦٠کم)لە ساعتێکدا هیچ سووتەمەنی سەرف ناکات ئەمە هەڵەیەکە فۆشیاران یان خەلک بەگشتی ڕاهاتوون بەکاریدەێنن.بەڵکو لەکاتی کتوپڕ خێرایی بەرزکردنەوەدا کارەبا دەگۆڕێت بۆ سوتەمەنی ئەوکات ڕێژەی  سوتەمەنی زیاتر سەرف دەکرێت.

نووسینی؛ کۆچەر عەبدوڵا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

2 + 3 =
Powered by MathCaptcha