نەوشیروان مستەفا دەڵێ

نەوشیروان مستەفا دەڵێ :

لە ڤیەنا ویستم سواری ئەسپێک بم
کابرای وڵاخدار لە منی پرسی(سواری ئەزانیت؟)
وتم :بەڵێ
ئەسپێکی بۆ هێنام وتی: سواربە
منیش یەکسەر خۆم هەڵدایە سەرپشتی. هێشتا بەسەر پشتیەوە بووم، لێی پرسیم: ئەگەر ویستت غاری بەی چی لێ ئەکەیت؟
وتم: بەپاژنەی پێڵاوەکانم لە ورگی ئەژەنم
کابرا یەکسەر وتی: دابەزە هەرگیز وڵاخ بە تۆ نادەم سواری بیت
قسەکەم بەلاوە سەیر بوو وتم :بۆچی؟
وتی: (من وڵاخ بە نوقل و پسکیت بەخێو ئەکەم جەنابیشت لێیان ئەدەیت، لێرە لە وڵاخ نادەن بە ڕەشمەکەی ئیشارەتی ئەدەنێ)
چەند لەگەڵی خەریک بووم ، وتی: تۆ بە لێدان ڕاهاتووی، تازە ناتوانی شێوە سواری خۆت بگۆڕی)

کتێبی (لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ)
نووسینی ؛ نەوشیروان مسەفا ئەمین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 7 = 3
Powered by MathCaptcha