ڕۆژنامەنووس و وێنەگری ماڵپەڕی Sharazur Press ئومێد عەلی حسێن ناسراو بە (ئومێد زادەیی) بڕوانامەی نێودەوڵەتی متمانەپێکراوی لەلایەن کەناڵ و دامەزراوەی میدیایی NBC ئەمریکی پێبەخشرا، پاش زیاتر لە مانگێک ماندوو بوون و بەردەوامی لە بەشداریکردن لە خولێکی جیهانی و نێودەوڵەتی ٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٥ ڕۆژنامەنووسی بە توانای قەزای شارەزوور ئومێد زادەیی بڕوانامەی پێبەخشرا، جێی باسە لە هەژماری فەیسبوکی ئومێد زادەیی تەواوی پڕۆسەکە و خول و بەشداریکردن ڕوون کراوەتەوە، هاوکات ئێمە وەکو دەزگای میدیایی شارەزوور پرێس پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووس و وێنەگەری ماڵپەڕەکەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر دەخوازین بۆ بەڕێزیان.




