کاتژمێر (٧:٠٠)ی تەواوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (٢٠٢٥⁄١١⁄٩) لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان کە تەرخانبوون بۆ دەنگدانی تایبەت لەپارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی وە راگەیاندنکارانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی ھەروەھا بریکاری پاڵێوراو و لایەنەسیاسیە بەشداربووەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٢٠٢٥، لەکەشێکی دیموکارسیانەدا و بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد.
جێی ئاماژەیە پارێزگای سلێمانی بازنەی چواری ھەڵبژاردنە لە عێراق ،ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت تێیدا بریتیە لە(٨٢٥٤٧) ھەشتاو دووھەزارو پێنجسەدو چل و حەوت دەنگدەر و دەنگدانیان دابەشبووە بەسەر (٨٢) ناوەندی دەنگدان و (٣٧٨) سێ سەد و حەفتاو ھەشت وێستگەی دەنگدان لە سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
ھاوکات (٢٢)ڕێکخراوی ناوخۆیی چاودێریان تۆمارکراوە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە و لەگەڵ (٥٥) دەزگای راگەیاندن لە پارێزگای سلێمانی ڕووماڵی پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن.
