شه‌پۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقە هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارینەکە لە شەوی شەممە، ڕێکەوتی 2025/11/14 دەستپێدەکات و تاکوو ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 2025/11/16 بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی هەواڵەکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ئاماژە بەوە دەدات، شەپۆلەکە سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات، دواتر کاریگەریی زیاد دەبێت، بەجۆرێک هەندێکجار هەورەتریشقە و بارانی لەگەڵدا دەبێت.
ئەگەری بڕێکی کەم لە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەیە.

هەروەها ئاماژەی بە کات و بڕی دابارینەکە، بەگوێرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

(هەولێر  25 – 30 ملم، سلێمانی    35 – 40 ملم، دهۆک  40 – 50 ملم، کەرکووک 50 – 55 ملم، هەڵەبجە    15 – 20 ملم، گەرمیان 30 – 40 ملم، زاخۆ 60 – 70 ملم، سۆران 50 – 60 ملم، ڕاپەڕین  60 – 70 ملم).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 69 = 78
Powered by MathCaptcha