بۆ بەڕێزان
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئێمە مامۆستایانی گرێبەستی پێشوو،
وێڕای پێزانینمان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی قەزاکانمان، پاش 6 ساڵ خزمەتکردن بە شێوەی گرێبەست و نزیکەی 6 ساڵی تر بەشێوەی میلاک، واتە بە نزیکەی کۆی 12 ساڵ لە گوندە سنوریی و دوورە دەستەکان خزمەتمان کردووە و هەر بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین وەک هاوپیشەکانی خۆمان بۆ شارەکانی خۆمان بگوازرێینەوە گەر بە تەنسیبیش بێت ئەمەش لە کاتێکدایە وامان پێوتراوە کە گواستنەوە بەهەموو شێوەکانییەوە لەوەزارەتەوە ڕاگیراوە، بەڵام گواستنەوەی هەندێک لە هاوڕێ و هاوپیشەکانمان بەناوی جیاجیاو لەژێر ناوی تەنسیب سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گواستنەوە هەیە و پەروەردەکان دەتوانن هاوکاری مامۆستایان بن بە کردنەوەی دەرگای گواستنەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ هەر هەمووان نەوەک چەند کەسێک گواستنەوەیان بۆبکرێ لەسەر حسابی ئێمە و ئەرکی ئێمەش قورستر بێت و چەندجار ببینە قوربانی، ئەم هەڵوێستەی ئێمەیش لە کاتێکدایە کە لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن هەڕەشەمان لێکراوە کە بە هیچ شێوەیەک ناڕەزایەتی دەرنەبڕین ئەگینا بە پێچەوانەوە بۆ لادێ دوورەکان دەگوازرێینەوە هەروەک لە ڕۆژانی پێشوو دوو لە هاوپیشەکانی خۆمان کە هەڵوێستیان هەبووە پێیان گوتراوە دەگوازرێنەوە بۆ قوتابخانە دوورەکانی سنورەکە بۆیە داوا لە بەڕێز سەڕۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەڕێز وەزیری پەروەردە دەکەین چارەیەک بۆ ئەم بابەتە بدۆزێتەوە لە کاتێکدا مامۆستایانی سنوری ئەم پەروەردەیە بە خزمەتی چەند ساڵەیان لەم سنورە سەلماندوویانە خزمەتکارێکی بێ وێنەیی ئەم نیشتمانەن هەر بۆیە داواکارین یان ئەم جۆڕە لە گواستنەوانە کە لەسەر بنچینەیی خاڵ نییە و بە ناوی تەنسیبەوەیە ڕابگرن یان با بە پێی دادپەروەری و یاسا بە پێی خاڵ مامۆستایان بۆ شوێنەکانی خۆیان بە چەند وەجبەیەک بگوازڕێنەوە تکایە ئێوە کە باس لە سەروەری یاسا دەکەن بە کردار بیسەلمێنن و یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی دادپەروەری لە گواستنەوەی مامۆستایان دا بکرێت و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان ناچارین وەک هەڵوێستێک و خراپ بوونی باری داراییمان دەست بۆ بایکۆت بەرین.
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە پێنجوێن.
