پشت بەستن بەیەک سەرچاوە بۆ کارەبا!

ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا ڕوویدا دەریخست کە پشت بەستن بە یەک سەرچاوە (غازی کۆرمۆر) بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری هەڵەیەکی گەورەی ستراتیژییە.

لە زانستی بەڕێوەبردن و تەکنەلۆجیادا، ناکرێت خزمەتگوزارییەکی هەستیار بەبێ پلانی جێگرەوە (Backup Plan) بەڕێوەبچێت. ئەگەر بە تەنها پشت بە کۆمپانیایەکی وەک (دانة غاز) ببەسترێت، ئەوا جگە لە مەترسی ئەمنی، ئەگەری مانگرتنی کارمەندان یان هەر کێشەیەکی تەکنیکی دەکرێت دووبارە ئەم کێشەیە رووبداتەوە.

کارەبای ٢٤ کاتژمێری پێویستی بە ژێرخانێکە کە بە نەمانی سەرچاوەی یەکەم، ڕاستەوخۆ سەرچاوەی دووەم کار بکات (Redundancy). بەبێ ئەمە، تەنها لە ژێر ڕەحمەتی قەدەر و ڕووداوەکانداین بۆ ئەوەی بێ کارەبا نەبین.

نووسینی ؛ سەردەشت عەزیز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

82 − = 78
Powered by MathCaptcha