
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ مانگی 1ی ساڵی داهاتو دواده‌خرێن.
سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەکانیان، وەزارەتمان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپاردوە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026.