
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ناوچه سنوریه‌كان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به‌گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت هه‌روه‌ها نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به‌پچڕپچڕی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و ناوچه سنورییه‌كان، پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 1-2 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ڕاشیگه‌یاندوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كان به‌فر بارین ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌كاته‌كانی شه‌ودا كۆتایی بێت.