ماڵە نوێیەكەی ئۆجەلان، لە نێوان ئازادی و زیندان..

لە دوای ئاڵۆزی و جەنگی 30 ڕۆژەی ناوچەكە دەسەڵاتدارانی توركیا لە پێناو سەقامگیركردنی بارودۆخی وڵاتەكەیان چەند هەنگاوێكی گرنگ دەگرنە بەر، یەكێك لەو هەنگاوانەش گەرم كردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری (پێڤاژۆی ئاشتی)ە لەگەڵ كوردەكان یان دروستر لەگەڵ ڕابەرەكەی نێو زیندانی ئیمڕاڵی، ئەمەش بەو شێوەیە دێت، پاش ئەوەی تونجەر باكرهان هاو سەرۆكی (پارتی دەم) لە باكووری كوردستان دووپاتی كردەوە كە بەڵێ لە نێو ئیمڕاڵی ماڵێك بە تایبەت بۆ ئۆجەلان دروست كراوە!، بە پێی ئەو زانیاریانەی كە بەردەستە و ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی ئاشكرایان كردووە كە ماڵە نوێیەكە هەر لە ئیمڕاڵی بونیاد نراوە و ئەمەش بۆ دڵنیا بەخشینی زیاتر و ڕژد بوونی زیاتری توركیا بۆ ویستی ئاشتی، ئەی ماڵە نوێیەكە چۆن دەبێت و چییە؟! ئەمەیان لەو سەرچاوانەی بەردەستن دەخەینە ڕوو، لە نێو ئەم ماڵەدا سێ پاسەوانی بە 24 كاتژمێری چاودێری ئۆجەلان دەكەن، هەروەها لە نێو ئەو ماڵەدا كتێبخانەیەكی نوێ كراوەتە و چەندین پەرتوكی نوێ بەردەست دەخرێت بۆ ڕابەرەكەی نێو ئیمڕاڵی، هاوكات پزیشكێك بە تایبەت لە نێو ماڵەكە دەبێت بۆ ئاگەدار بوون لە دۆخی ئۆجەلان، لەگەڵیشیدا تێلڤزیۆنێك دانراوە و وە ئۆجەلان مافی دەبێت بە بینینی 15 كەناڵی نێوخۆیی توركیا، وە بڕیارە لە بەم نزیكانە ڕابەرەكەی ئیمڕاڵی ببرێتە نێو ئەو ماڵە و بە ئازادیەكی بەرتەسك كراو و تا ڕادەیەك زیاتر لە نێو زیندان كاتەكانی بەسەر بەرێت، ئەم هەنگاوەش پاش تێپەڕبوونی پتر لە 26 ساڵ زیندانیكردنی ئۆجەلان دێت، لێرە پرسیارە جەوهەریەكە دێتە بوون، ئایە ئەم هەنگاوەی توركیا بە خاتری ئەو دێت كە ویستی ئاشتی لەگەڵ كوردەكان هەیە؟! یان ئەم هەنگاوە بۆ بەهێز كردنی ستراتیژیەت و سەقامگیكردنی توركیا’یە؟!

نوسینی؛ ئومێد زادەیی ڕۆژنامەنووس لە Kurd 99

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

95 − = 86