دەستەی داکۆکی وەرگرتنی زەوی مافی هەمووانە لە زەڕایەن
نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات
بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و لایەنی پەیوەندیدار.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی شارەوانی
پارێزگاری سلێمانی
قایمقامیەتی شارەزوور
تاپۆی شارەزوور
ناحیەی زەڕایەن
شارەوانی زەڕایەن.
وەک ئاگادارن زیاتر لە ساڵێک دەبێت زیاتر لە بیست فەرمانبەر، مامۆستا، پێشمەرگە،…
سەردانی بەڕێزان لە قەیمقامیەتی شارەزوورمان کرد، هەر لەو کاتەدا بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆک شارەوانی زەڕایەن و بەرپرسی تاپۆی شارەزوور لەوێ بوون ، داواکاری فەرمانبەرانمان پێشکەشکردن، کە بریتی بوو لە دابینکردنی زەوی پێویست بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە فەرمانی زەوی وەرگرنتیان هەیە لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، هەر لەو سەردانەدا بڕیاردرا داوای دروستکردنی لیژنەیەک بکرێت لە پارێزگای سلمانیەوە، لیژنە دروستکرا، دواتر چەندین جار سەردانی شارەوانی و ناحیە تاپۆمان کردووە بۆ بەدوادا چونی ئەو بابەتە، دواتر لیژنەیەکی تر دروستکرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی تەرخانکروا لە پشت مزگەوتی دەروازە.
بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ شتێک یەکلای نەبووەتەوە چارەسەر نەکراوە، کۆمەڵێک لە فەرمانبەران سەردانی بەڕێز هەڵکەوتی لالە ئەنورمان کرد داوامان لە بەڕێزیان کرد، کە ئەوان زەوی بدەن بە شارەوانی و حکومەت بۆ ئەوەی ژمارەی زەوی تەرخانکراو زیاتر بێت بۆ فەرمانبەرانی سنورەکە، خۆشبەختانە دەستی نەنا بەڕوومانەوە ڕێزی لێگرتین و بە داوەکەمان ڕازی بوو، خۆی سەرەڕای ئەوەی باری تەندروستی تەواو نەبو بە سوپاسەوە ڕۆشتوە بۆ شارەوانی داوای کوژاندنەوەی بۆ زەویەکانی پشت بەنزیخانەکە کردووە شارەوانی نوسراوی بۆ کردوە بۆ سەروی خۆی هێشتا وەڵامی تەواو نەهاتوەتەوە، زەویەکانی پشت مزگەوتی دەروازە هەر موڵکی ئەوان بووە پێشتر تەرخانیان کردووە زۆر سوپاسی کاک حاجی هەڵکەوت و کوڕەکانی لالە ئەنوەر دەکەین خانەو ماڵیان ئاوا بێت.
بەڵام هەتا ئێستا کێشە وگرفتی زەویەکانی پشت مزگەوتی دەروازە چارەسەر نەکراوە، کە دەکرا زۆر زوو چارەسەر بکرێت، بەڵام بەداخەوە بۆیان جارەسەر ناکرێت شارەوانی و تاپۆ..
وە زەویەکانی پشت بەنزینخانەکەش تا ئێستا نوسراوەکانی نەگەڕاوەتەوە بۆ شارەوانی زەڕایەن..
بۆیە لێرەوە داوا لەسەرجەم ئەو لایەنانەی سەرەوە دەکەین هەوڵی جدی بدەن، بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتانەی بەردەم دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران.
وە هەموو هەوڵێکی شارستانی و یاسایی دەگرینە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە..
دەستەی داکۆکی وەرگرتنی زەوی مافی هەمووانە لە زەڕایەن.