وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى – تایبەت) بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستی ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمی کوردستان (حکومى و تایبەت) بڵاودەکاتەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان (16) زانکۆى حکومى ئەمساڵ خوێندکاران  لە کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان وەردەگرێت، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەک کە تایبەتن بۆ بوارى پزیشکى و توێژینەوەى زانستى.

سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى یاساى ژمارە (2)ى ساڵى (2013)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، لە ئیستادا وەزارەت تەنها مۆڵەتی بە (17) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێى خوێندن خوێندکار وەربگرێت. لەدەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکرا نیە. هەروەها (32) پەیمانگەى تایبەتیش مۆڵەتى کارکردنیان هەیە.

زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان؛

– زانکۆى سەڵاحەدین
– زانکۆى سلێمانى
– زانکۆى دهۆک
– زانکۆى هەولێرى پزیشکى
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر
– زانکۆى کۆیە
– زانکۆى گەرمیان
– زانکۆى سۆران
– زانکۆى هەڵەبجە
– زانکۆى زاخۆ
– زانکۆى ڕاپەرین
– زانکۆى چەرموو
– زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان
– دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى
– ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان

زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمى کوردستان؛

پارێزگاى هەولێر/ 
– زانکۆی جیهان – هەولێر
– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
– زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی
– زانکۆی نۆڵیج
– زانکۆی کاسۆلیک
– زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
– زانکۆی بەیان
– کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

پارێزگاى سلێمانى/
– زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی
– زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
– زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
– زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
– زانکۆی جیهان – سلێمانی
– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – لقی سلێمانی
– کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی

پارێزگای دهۆک/
– زانکۆی نەورۆز
– زانکۆی جیهان – دهۆک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

4 + 5 =
Powered by MathCaptcha