لەڕاستیا دانانی ئەم ئامێری پارەڕاکێشان لەسەرجادە و کۆڵانەکان کارێکی باش نەبوو،ئەوە لە کاتێکا پێشتر هیچ هوشیاری و ئاگادارکردنەوەیەک سەبارەت بە شێوازی کارکردنی ئەم ئامێرە نەبوو.
بێگومان دانان و کڕینی ئامێرەکان کولفەیەکی زۆر کەوت هه م لەسەر حکومەت و هه میش لەسەر داهاتی وڵات.
لە وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ چەندین ساڵە پارە لە ماڵ و گیرفان دانانرێت بەڵکو کارت و حیسابی بانکیان هه یە و بە خواست و خەرجی خۆیان لە کارتی بانکی دادەنرێت هه م دەوڵەت بە گەڕانی پارە سودی لێ دەبینێت و هه م خەڵکیش مێشکی ئیسراحەت و ئاسودەیە.
ئەمە هه موو دەگەڕێتەوە بۆ موتمانە بێگومان لەم وڵاتەی خۆمان موتمانە نیە لە نێوان حکومەت و خەڵک هه ر وەکو ئەوەی پێشتر بینیمان خەڵک پارەی لە بانک دانا و دواتر پارە نەما و بۆیان کردن بە چەک و خۆیان چەکەکانیان بە نیوە لە خەڵک دەکڕیوە و دواتر بە مەبلەغی پێشوو لە بانک وەریان دەگرتەوە.
لە کاتی دابەشکردن و هاتنی موچە خەڵک بە لێشاو ڕو دەکەنە ئامێرەکان و هه ر ئەو قەرەباڵغی و هه رایە پێشتر لەبەردەم بانکەکان هه بوو لەبەردەم ئامێرەکانیش بەردەوامە.
هێشتا بانکەکان باشتر بوو خەڵک دەیتوانی لە گەرما و سەرما خۆی بپارێزێت بەڵام لە لای ئامێرەکان پێچەوانەیە.
ئێستا زۆربەی ئامێرەکان پارەیان تیا نیە و لەکار کەوتوون.
خۆی ئەم جۆرە ئامێرانە بۆ ئەوەیە چەندێ پارە پێویست بو ڕایکێشیت و ئەوی تر لای حکومەت بێت بەڵام خەڵک دو تا سێ مانگ جارێ موچە وەربگرێت ناچارە بە پەلە بڕوات و تاکە دینارێکیش لە حیسابەکەی نەمێنێتەوە.
بەردەم یەک لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ئەمڕۆ لە شاری هه ولێر کە تاکە دینارێکی تیا نەماوە و ڕاوەستاوە.
یەک سانتیم زیاتر تەپ و تۆز لەسەری نیشتوە.
نووسینی؛ فایەق قادر حەمەساڵح
