دەرخستەیەک بۆ جوانکاری شەقامی سەرەکی زەڕایەن ئامادە دەکرێت.

شارەوانی زەڕایەن ڕایگەیاند کە بە مەبەستی جوانکاری و نوێکردنەوەی شار، دەرخستەیەک بۆ جوانی جەزیرەی ناوەڕاستی (جزرەی وەسەتی) شەقامی سەرەکی زەڕایەن ئامادە دەکرێت.
لەسەر داوای بەڕێز سەرۆکی شارەوانی، لیژنەیەکی هاوبەش کە پێکهاتبوو لە بەشەکانی دیزاین و باخچەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، سەردانی شارەوانی زەڕایەنیان کرد.
ئامانج لەم سەردانە بریتی بوو لە ئامادەکردنی دەرخستەیەکی گونجاو و سەردەمیانە بۆ جەزیرەی ناوەڕاستی شەقامەکە، لەگەڵ ڕوواندنی درەختی گونجاو، بەمەبەستی جوانترکردنی ڕوخساری شار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

− 4 = 4
Powered by MathCaptcha