وەزارەتی خوێندنی باڵا: کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا: کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە و کاتی ڕاگەیاندنی دیارینەکراوە
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند کە تا ئێستا کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەردەوامە بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و هێشتا کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراوە.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا کە:
لە دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، هەموو لایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگادار دەکرێنەوە.
هەر هەواڵێک کە بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین بڵاو بکرێتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە.
داوا لە دەرچووان دەکرێت بۆ وەرگرتنی هەواڵی ڕاست لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 12 = 19
Powered by MathCaptcha