سەرەتا بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کەس و کاریان دەکەین بە بۆنەى وەرگرتنیان لە کۆلێژمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
خوێندکارانی وەرگیراو پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵ و داواکاریانەی لای خوارەوە بکەن:
١- ئەو خوێندکارانی کەوەرگیراون لەکۆلێژمان ئاگادارتان دەکەینەوە مامەڵەی وەرگرتن لەڕێکەوتی ( ٢٠٢٥/١٠/٢٠) ڕۆژی (دووشەممە ) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی ( ١٠ڕۆژ) بەردەوام دەبێت لەو ڕێکەوتەوە دەتوانن سەردانی تۆمار بکەن بەمەبەستی وەرگرتنیان.
٢- پێویستە خوێندکار سەرجەم ئەو پێداویستیانەی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت کەلەوێنەی هاوپێچی پێداویستیەکاندا دیاریکراوە.
٣- پێویستە فۆرمی زانیاریی خوێندکار بەپڕکراوی کەلەوێنەی هاوپێچدا هاتووە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
سەربەست سەباح جەعفەر
لێپرسراوی تۆماری ( بەیانیان)
هاوپێچ: وێنەی پێداویستیەکان و فۆرمی زانیاریی خوێندکار.
