پاش ئەوەی حکومەت بیریکردەوە لەوەی کامێراکانی خاڵ بۆحاڵ دابنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی خێرایی. من قسەم لەسەر ئەوە نییە تا چەند حکومەت و کۆمپانیای خاوەن پرۆژە سوود مەندبوون لە دانانی کامێراکان یان ئامانجیان پارەپەیداکردنە؟ داهاتی کامێراکان تاچەند لەخزمەتی شۆفێران و ڕێگەوباندا سەرفدەکرێت؟ نامەوێت لەو بارەوە بدوێم، ئەوەی گرنگ بوو بەلامەوە چەند سوودێکی کامێراکانە، بۆ نمونە ڕێگەی بازگەی( عەربەت -ناحیەی زەڕایەن ) لە ڕێکەوتی (٢٨/٨/٢٠٢٥) کامێراکان کەوتونەتە کار و ماوەی مانگێکە سوپاس بۆ خودا هیچ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەو ڕێگەیەدا ڕووی نەداوە. ئەمە سوودێکی زۆر زۆر گرنگی کامێراکانە بەهۆکاری پێبژاردنەوە و هاوڵاتیان پابەند دەبن بەبەکارهێنانی خێرایی مۆڵەتپێدراوی شەقام و ڕێگەوبانەکان.
گەر بەراوردبکەیت لەوخێراییانەی کە پێشوتر لەسەر ئەو ڕێگەیە ڕۆشتوین بۆتدەردەکەوێت شۆفێران و سەرنشینان لەم ڕووانەوە سوودمەندبوون.
١-سەلامەتی ژیانی بەکارهێنەرانی ڕێگەوبان.
٢-لەڕووی داراییەوە کەمترین تێچووی بانزین سەرفدەکرێت و داهاتەو بۆ گیرفانی هەمووان دەگەڕێتەوە.
٣-هەر لەڕووی داراییەوە تایەی ئۆتۆمبێلەکان و سیستەمی ئیستۆپ تەمەنیان درێژتر دەبێت و داهاتەو بۆ گیرفانمان دەگەڕێتەوە.
٤-لە ڕووی ژینگە پارێزییەوە کە تۆی شۆفێر کەمترین بەنزینت بەکارهێنا لە بەرانبەردا بەپێی سوتانی بەنزینەکە دوکەڵ دەکرێتەدەرەوە واتە ڕێژەیی دوکەڵەکەش کەمدەبێتەوە و کاریگەری هەیە لەسەر کەمبونەوەی پیسبونی ژینگە
٥-کاتێک شۆفێران بەخێرایی مۆڵەتپێدراوی سەرشەقامەکان لێدەخوڕن ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمدەبێتەوە و زەرەری گیانی و کەمئەندامبوون و بریندابوونی بەکارهێنەرانی ڕێگە کەمدەبێتەوە سوودی هەیە بۆ کەرتی تەندروستی و کەمترین کورسی دابیندەکرێت لە بەشی فریاکەوتنەکانی نەخۆشخانەکاندا ئەمەش داهاتێکە خزمەت بەکەرتی تەندروستی دەکات، هیوادارم هەمووان پارێزراوبین و بەدووربین لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ.
نووسینی؛ کۆچەر عبداللە