لەناو دادگای سلێمانی چیم بینی.!!

لە چەند ڕۆژی ڕابروودا لە دادگای سلێمانی بووم  بەمەبەستی بینینی دەعوایەکم سەردانی دادگای تاوانەکانی دووم کرد،  چاوەڕوان بووم  دادوەر بانگی برێگرتەم بکات  بۆئەوەی داداگایی بکات، بەڵام لەوکاتەدا بانگی تۆمەتبارێکی کرد بەپێی مادەی (بەشی ٢٤ یاسای هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ) تۆمەتبارکرابوو ..کاتێک تۆمەتبار ئامادەکرا بانگی سکاڵاکار کرا پیاوێکی تەمەن ٤٠ بۆ ٤٥ ساڵی دەبوو بەڵام ڕۆخساری لەتەمەنی ٦٠ ساڵی دەچوو ڕیشی ماش وبرنجی شێواو، بێ هیوا،و وخەفەتبار بوو. سکاڵاکار سوێندی خواردوو دەستی کرد بەگێڕانەوەی مردنی جگەرگۆشە سێ ساڵانەکەی ئەو دەنگێکی پچڕ پچڕ باسی ئەوساتەی کرد کە تەلەفونیان بۆ کردوەو هەواڵەکەیان پێداوە ئیتر بەخێرایی بەرەو نەخۆشخانە ملی ڕێگای گرتۆتە بەر لەوێ دەبینیت مناڵەکەی وەک گوڵێکی ژاکاو ساردوسڕ لەسەرقەڕەوێڵەی نەخۆشخانەکەوتوەو گیانی لەدەستداوە، پێیان وتوە کەئۆتۆمبێل لێیداوە، گیرانەوەی ئەم ڕوداوە تراژیدیایە بەچاوی پرفرمێسکەوە بەدڵێکی پرئازارەوە تەواوی ئامادەبوانی ناوهۆڵی دادگای خەمبارکرد بەدادوەران وخودی تۆمەتبارەوە  کە ببینن باوکێک باسی ساتی گیان لەدەستدانی جگەرگۆشەکەی بکات کەئۆتۆمبیلێک بەبێ گوێدانە دڵی دایکان وباوکان دڵی براوخوشک بێ ڕەحمانە ڕۆحی منداڵێک بکێشێت لەپای چی؟!.
ئەم باسەم بۆئەوەگێرایەوە کە هەمووان پابەندی یاساکانی هاتوچۆبین بەتایبەتی لەئیستادا کە دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە منداڵەچاوگەشەکان رێگاوبانەکانیان قەرەباڵغ کردووە  دەبێت هەمووان ئاگاداریان بین بەتایبەتی گەنجان کەئۆتۆمبیل لێ دەخوڕن ئاگاداری منداڵەچاوگەشەکان بن بۆئەوەی جەرگی دایکان وباوکان نەسوتێنن بە هۆی تیژڕەوەیەوە..

نوسینی؛ پارێزەری ڕاوێژکار (هەردی حسێن سەعید)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

54 − = 53
Powered by MathCaptcha