بەهاو خێزان

ئەوەی من دیم وەک خۆی دەیگێڕمەوە:
ئەمڕۆ چومەسەردانی نەخۆشێک تاله نزیکەوە هەواڵی تەندروستی بزانم لە کاتی گفتوگۆ کردنم لەگەڵ نەخۆشەکەی خۆمان پیاوێکی سەرو سیما سپیان هێنایە نەخۆشخانە بەبێ ئەوەی هیچ کەس و کارێکی لەگەڵبێت ناڕەحەت بوو دکتۆرەکان فەحسیان بۆنوسیو ئاویان بۆ هەڵواسی بەندەش لەبەر خاتری خوای گەورە بەهانایەوە چوم و لەگەڵی مامەوەو فەحس و شتەکانیمان بۆئەنجامدا و لەچاوەڕوانی تەواوبونی ئاوەکەیدا مامەوەو نەخۆشەکەی خۆمانم بۆ اهمال کرد چونکە نەخۆشەکەی خۆمان کەسیتری لابوو دوای چاوەڕوانیەکی زۆر هیچ کەس بەهانای ئەم پیاوەوە نەهات خێزانی جوابی تیلی نەدەدایەوە مناڵەکانی هەریەکەو بەبیانوی لەماڵەوەنەبوو اهمالیان کرد براکانی هەندێک دوعای ئیمانی بۆدەکردو هەندێک بەلایەوە گرنگ نەبوو کچەکەی وتی ناتوانم ماڵ بەجێ بێڵم و مناڵم وردە برازاکانی هەروەک مامێکیان نەبێ وابوو زاوایەکی هەبوو بەمۆبایلی خەزوری چەن جارێک تیلم بۆی کرد هەرجوابی نەدەدایەوە بەڕاستی کەوتمە سەر چۆک و شۆک بووم لەو دیمەنەی کە بینیم نەم دەزانی پێبکەنم یان بگریم بۆ ئەو هەموو بەها جوان و دینداری و مرۆڤ دۆستیەی کە لەناوماندا هەڵگیراوەو بەهای نەماوە بەڕاستی گریمان ئەم پیاوە خراپیش بوبێ بۆ مناڵەکانی بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا منداڵ و خێزان هیچ گرنگیەکیان بەوهەمووڕەنج و ماندوبون و نەخۆشیەی باوکیان نەدا کە ساڵانکێی زۆرە بەهۆی ئەوانەوە شەوڕۆژو سەرماو گەرمای ئەم ژیانە ڕەنگ و سیماوپشتی چەماندوەتەوە و تامەزرۆیە کەمێک پشوبدات و هەناسەیەکی ئاسودەیی هەڵبمژێت لەسایەی ئەم منداڵانەیدا ؟زۆر بەداخەوە ڕۆژگارێکی نامۆو ناخۆشە تێی کەوتوین مرۆڤەکان وردە وردە بەهاو گرنگیان نامێنێت تەنانەت لەناو خێزانەکەی خۆشیدا خوای گەورە ئیمانمان پارێزراو بکات و تەندروستی هەمولایەک باش بکات و بەهاو ڕەوشتە جوانەکان بگێڕێتەوه ناومان..

نووسینی؛ حەیدەر نوری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

+ 74 = 79
Powered by MathCaptcha