ئەمڕۆ یەکەمین گەڕی یارییەکانی خولی پاڵاوتنی تیپە پلە یەکەکانی شارەزوور بۆ وەرزی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەست پێ دەکات. ئەم پاڵەوانێتییە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لیژنەی تیپە میللییەکان و لیژنەی ناوبژیوانی شارەزوور بەڕێوە دەچێت و چواردە (١٤) یانەی بەهێز بەشداریان کردووە.
یانە بەشداربووەکان بەسەر دوو گرووپی سەرەکیدا دابەش کراون بۆ ئەوەی ڕکابەرییەکان زیاتر بە چێژبن :
- گرووپی یەکەم: ئەم گرووپە حەوت یانەی بەهێزی لەخۆ گرتووە، کە پێکهاتوون لە : تیپی وەرزشی (دەروون، ڕیبین، شێروانە، شاد، ئەزمەر، برایەتی، و نەورۆز).
- گرووپی دووەم: ئەم گرووپەش حەوت یانە لەخۆ دەگرێت، کە پێکدێن لە : تیپی وەرزشی (شەباب، حەمرین، تەڵەبە، شنروێ، زانکۆ، کۆڵنەدەر، و ڕاپەڕین).
بەرنامەی یارییەکانی گەڕی یەکەم
هەوادارانی تۆپی پێ لە شارەزوور ئامادە دەبن بۆ بینینی شەش یاری سەرنجڕاکێش لە درێژایی شەش ڕۆژدا. سەرجەم یارییەکان لە یاریگای (خاڵی کاکەم) و لە کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەکەن. خشتەی یارییەکانی گەڕی یەکەم بەم شێوەیەیە:
- شەممە (١\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی دەروون و یانەی ئەزمەر.
- یەکشەممە (٢\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی ڕێبین و یانەی برایەتی.
- دووشەممە (٣\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی شێروانه و یانەی نەورۆز.
- سێشەممە (٤\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی شەباب و یانەی حەمرین.
- چوارشەممە (٥\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی تەڵەبە و یانەی شنروێ.
- پێنجشەممە (٦\١١): ڕووبەڕووبونەوەی نێوان یانەی زانکۆ و یانەی کۆڵنەدەر.
پێشبینی دەکرێت ئەم خولە ببێتە سەرچاوەی دۆزینەوەی بەهرە نوێیەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی وەرزشی لە ناوچەکەدا.



ئیسماعیل عەلی ڕۆژنامە نوسی وەرزشی تایبەت بە شارەزوور پرێس.